له‌ چێشتخانه‌یه‌ك به‌ ته‌ماته‌ى بۆگه‌ن چێشت لێده‌نێن.. ڤیدیۆكه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 633‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا له‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌ك ته‌ماته‌ى خراپ بوو به‌كارده‌هێنرێت.

ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كى سعودییه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كانى سعودیه‌دا تۆماركراوه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌كو ده‌بینرێت، ته‌ماته‌ى خراپبوو له‌ ئاماده‌كردنى خواردنه‌كانى چێشتخانه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌، پۆلیس ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڤیدیۆیه‌ و هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو چێشتخانه‌كانى سعودیه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure