پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2399‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌ت كاتێكى زۆرت لێده‌بات، پێویسته‌ هه‌وڵبده‌یت كاتى پێویسته‌ بۆ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ت ته‌رخان بكه‌یت، كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیت بده‌ن، ده‌توانیت پشتیان پێببه‌ستیت.

گا
ئه‌مڕۆ توشى هه‌ندێك ئاسته‌نگ ده‌بیته‌وه‌، هه‌ندێك پرۆژه‌ت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئاماده‌كاریت بۆكردووه‌ دواده‌خه‌یت، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌به‌ و له‌كاتى گونجاوتردا ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت و له‌ئێستادا پێویسته‌ ته‌ركیزت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بێت، بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.

دووانه‌
كورسى تا سه‌ر بۆكه‌س نامێنێت، توڕه‌بوون و قۆرخركردنى هه‌موو بڕیاره‌كان و حساب بۆكه‌س نه‌كردن و گوێگرتن له‌ كه‌سانى ماستاوچى و ئیش نه‌كه‌ر ژیانت له‌ناوده‌بات، زۆرت له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڵام كاتت له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ و هه‌وڵبده‌ راستییان بكه‌ره‌وه‌. 

قرژاڵ
سه‌ركه‌وتنت له‌ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ت ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌واو ئیتر پێویسته‌ متمانه‌ى ته‌واو به‌خۆت بكه‌یت و حساب بۆ هیچ نه‌كه‌یت، ئاگات له‌ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یارت هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌پشته‌وه‌ لێت بده‌ن.

شێر
هه‌وڵبده‌ زیاتر ئه‌رێنى بیت و دڵى هاوڕێكانت خۆش بكه‌، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئه‌داى كاركردنت باشتر بكه‌ و له‌ماوه‌ى داهاتوودا ده‌ستكه‌وتى باش به‌ده‌ستده‌هێنیت.

فه‌ریك
بیروبۆچوونه‌كانت و بڕیاره‌كانت به‌كاربهێنه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانت، ئه‌و كارانه‌ى به‌لاته‌وه‌ ئاسانن له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت پشتگوێیان مه‌خه‌ و به‌سه‌رپێییه‌وه‌ ئه‌نجامیان مه‌ده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌خراپ به‌سه‌رتدا ده‌شكێته‌وه‌.

ته‌رازوو
له‌ماوه‌ى داهاتوودا هه‌ندێك هه‌واڵى خۆشت پێده‌گات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نى مادییه‌وه‌ هه‌یه‌ و دڵخۆشت ده‌كه‌ن، هه‌وڵبده‌ سوود وه‌ربگریت بۆ فێربوونى شتى نوێ و سه‌رنجڕاكێشانى ده‌روبه‌ره‌كه‌ت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ خۆت له‌ ده‌ستكارى كردن شته‌كان بپارێزه‌ و راستگۆبه‌ له‌هه‌ر كارێك كه‌ ده‌یكه‌یت، دڵنیابه‌ له‌وه‌ى چۆنییه‌تى كاركردنت زیاتر ده‌رتده‌خات نه‌ك چه‌ندێتى، هه‌وڵبده‌ بنه‌مایه‌كى پته‌و بونیاد بنێیت وه‌كو به‌ردبێت و هیچ كه‌سێك هێزى ئه‌وه‌ى نه‌بێت تێكى بدات.

كه‌وان
متمانه‌ به‌كه‌سانى ده‌ورووبه‌رت بكه‌ و خۆت له‌ ئامۆژگاریكردن و ره‌خنه‌گرتن به‌دووربگره‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كانت بونیادنه‌ریش بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ست به‌ سوكایه‌تى ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ى تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت، باشتریش وایه‌ گوێ له‌ بۆچوونى هاوڕێكانت بگریت.

گیسك
مه‌ڕوخێ له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن فشار بخه‌نه‌سه‌رت، تواناكانت زۆرن بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر به‌ربه‌ستێك كه‌ دێنه‌ڕێت، تۆ بۆخۆت و بۆ داهاتووى خۆت كارده‌كه‌یت نه‌ك بۆ كه‌سانى تر.

سه‌تڵ
هه‌رشتێك كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌یت به‌ ئه‌رێنى به‌سه‌رتدا ده‌شكێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت، پێویسته‌ ئارام بگریت و په‌له‌ نه‌كه‌یت له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانت، هه‌موو شتێك له‌كاتى خۆیدا رووده‌دات.

نه‌هه‌نگ
له‌كاتى كاركردندا فشارى زۆر له‌سه‌ر خۆت دروست مه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى شه‌كه‌ت نه‌بیت، كاره‌كانت به‌پێى كاته‌كان دابه‌ش بكه‌، له‌ به‌یانیاندا وزه‌ت زۆر پێیه‌ و سوودى لێوه‌رگره‌ به‌ڵام خۆت شه‌كه‌ت مه‌كه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure