سودە تەندروستیەكانی خۆشەویستی بزانە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 728‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێگەی ئێم دی لنكس راپۆرتێكی لەبارەی توێژینەوەیەكی زانستی بڵاوكردوەتەوە كە یەكەمین جارە سودەكانی خۆشەویستی دەخاتە روو کە ئەوانیش ئەمانەن:

-خۆشەویستی پەستانی بەرزی خوێن كەمدەكاتەوە :
 توێژەرەكان دەڵێن ئەو هاوسەرانەی پەیوەندیەكی سۆزداری گونجاو و باش لەنێوانیاندا هەیە ئاستی پەستانی خوێنیان باشترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردووە یاخود پەیوەندی هاوسەرگیریان خراپە و كێشەیان هەیە.
-خۆشەویستی دوو دڵی و قەلەقی كەمدەكاتەوە:
توێژینەوەكان ئاشكرای دەكەن كە تیشكی رەنینی موگناتیسی بۆ مێشكی ئەو كەسانە كراوە كە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیەو دەركەوتووە كە رێژەی دوو دڵی و قەلەقی لەو كەسانەی خۆشەویستی دەكەن باشترە لەچاو ئەو كەسانەی سینگڵن.
-خۆشەویستی بەرگری بەهێز دەكات:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات خۆشەویستی كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و یارمەتی جەستە دەدات كە دژی هەوكردنە ڤایرۆسیەكان كە روبەروی ڤایرۆسەكان دەبنەوە وەك سەرما و ئەنفلۆنزا.
توێژەران دەڵێن ئەوانەی كە دەكەونە داوی خۆشەویستیەوە گۆڕانكاری لە جیناتی خانەكانی بەرگریان رودەدات و بەهێزتر دەبێت.
-خۆشەویستی ئازار كەم دەكاتەوە:
هەستی خۆشەویستی هەستی ئازار كەمدەكاتەوە و توێژینەوەیەكیش ئاشكرای دەكات دوای ئەنجامدانی رەنینی و تیشكی موگناتیسی  بۆ ئەو كەسانەی خۆشەویستی دەكەن  دەركەوتووە دوای پیشاندانی وێنەی خۆشەویستەكانیان ئەو كەسانەی ئازاریان هەبووە ئازارەكانیان كەمبۆتەوە چونكە مێشك هۆرمۆنی تایبەت دەرداوە كە بۆتە هۆی كەمكردنەوەی هەستی ئازار .
خۆشەویستی تەمەن درێژ دەكات:
ئەو كەسانەی پەیوەندیەكی سۆزداری باش و جێگیر هەیە تەمەنیان درێژترە  توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكیش ئاشكرای دەكات مردنی پێش وەختە بەرێژەی 20% لەنێوان هاوسەرە دڵخۆشەكان  كەم دەكاتەوە  و لەناو ئەو هاوسەرانە زیاتر دەبێت  كە هاوسەرگیریەكەیان بە نا دڵخۆش وەسف دەكەن .
ئەو سودانە تەنیا لە پەیوەندی خۆشەویستی مرۆڤەكان نییە بەڵكو لەنێوان ئاژەڵە ماڵیەكانیش رودەدات. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure