نەریتێکی سەیری رۆژی جیهانی خۆشەویستی

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 555‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 14/2 رۆژی جیهانی خۆشەویستییە و لەجیهاندا عاشقان دیاری و پیرۆزبایی دەگۆڕنەوە نەریتی وڵاتان بۆ پیرۆز كردنی ئەو رۆژە جیاوازە.

بۆ نمونە لە ژاپۆن كچان و ژنان لە رۆژی خۆشەویستیدا چوكولاتە دەدەنە پیاوان.

ژنانی ژاپۆن دیاری دەدەنە هاوبەشەكانی ژیانیان و دیاری دەدەنە هاوڕێكانیان كە پارچەیەك چكولاتەیە.

پێگەی ژاپۆن بەعەرەبی بڵاویكردەوە چیرۆكەكانی ئەو نەریتە جیاوازەن هەندێك دەڵێن لە ساڵی 1963 فرۆشیارێكی چوكولاتە ریكلامی بۆ شیرینیەكەی كردووە و عاشقانی هانداوە كە لە ڤالانتایندا لەو چوكولاتەیە پێشكەشی یەكتر بكەن.

چیرۆكێكی تریش باس لەوە دەكات لە ساڵی 1960 فرۆشیارێكی چوكولاتە موریناگا ریكلامێكی بەناوی با چوكولاتە پێشكەشی خۆشەویستەكەمان بكەین داناوە بۆیە لەو رۆژەدا چكولاتە لە ژاپۆن بەرێژەیەكی زۆر دەفرۆشرێت.

بۆیە پەیوەندی خۆشەویستی و چوكولاتە لای ژاپۆنیەكان بۆتە نەریت و ژنان لەرێگەی پێشكەشكردنی چكولاتەوە هەستی خۆیان بۆ پیاوان دەردەبڕن.

پێگەكە باسی لەوە كردوە ئەو چوكولاتەی لەو رۆژەدا پێشكەش دەكرێت دانپێدانانە بە خۆشەویستی و بەو چوكولاتەیە دەڵێن خۆشەویستی.

ئەو پێگەیە باسی لەوەش كردووە  پیاوان لە 14ی مارس دیاری دەبەخشنە ژنان كە پێی دەوترێت رۆژی سپی و سەردەمی پیرۆزكردنی ئەو رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure