ژنێک لەگەڵ کچە خاڵەکەی کارێکی قێزەون بەرامبەر مێردەکەی دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 14330‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێکى میسرى هاوسەرەکەى بە چەقۆ دەکوژێت و بە هاوکارى کچە خاڵێکى لاشەکەى فڕێدەدەنە شوێنێک لە نزیک ماڵەکەى خۆیان.

لەوبارەیەوە پۆلیسى قەیلوبییە ئاشکرایدەکات، کە لەکاتى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى ئیفادەکان، ژنى ئەو قوربانییە بەناوى ئایە.  23 ساڵ شڵەژاوە و دواى گوشارێکى زۆر دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتى:"من پێشتر پەیوەندى خۆشەویستیم لەگەڵ کەسێکى دیکەدا هەبووە بەڵام دایک و باوکم بەزۆرەملێ سێ مانگ پێش ئێستا لەگەڵ محەمەدی تەمەن 30 ساڵ هاوسەرگیرییان پێم کردووە.

دەشڵێت:"مێردەکەم زۆر خراپ بووە بۆم و رۆژانە دەمەقاڵەمان بووە و لە دەرفەتێکدا لەکاتى نوستنى، چەند چەقۆیەکم لێی داوە و دواى کوشتنى بە هاوکارى کچە خاڵێکم بەناوى سەباحی تەمەن 16 ساڵ لاشەکەیمان فڕێداوەتە شوێنێک لە نزیک ماڵەکەى خۆمان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure