ئەو پیاوەی وێنەی ژنانی دەگرت پۆلیس دەستگیری کرد... وێنە ببینە

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3445‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پۆلیسى بەغدا پیاوێکى فاڵچى دەستگیر دەکەن، کە هەڕەشەى لە چەندین کچ و ژن کردووە ئەگەر پارەى نەدەنێ ئەوا کەسوکاریان ئاگادار دەکاتەوە لەو مەبەستەى  سەردانییان کردووە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوانى بەغدا  لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایدەکات، کەوا مەفرەزەکانیان توانیویەتى پیاوێکى فاڵچى لە مەدائین دەستگیر بکەن، کە لە رێگاى هەڕەشەکردنەوە پارەیەکى زۆرى لەو خانمانە دەستکەوتووە کە سەردانییان کردووە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە ئەو پیاوە دواى دەستگیرکردنى دانى بە تاوانەکەیدا ناوە کە وێنەى سەرجەم ئەو خانمانەى تۆمار کردووە کە سەردانییان کردووە، لەو رێگایەوە هەرەشەى ئەوەى لە هەندێکیان کردووە ئەگەر بێت و پارەیەکى دیاریکراوى بۆ نەهێنن، ئەوە کەسوکاریان ئاگادار دەکاتەوە و وێنەکانیانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure