بڵاوبوونەوەى وێنەى نیمچە رووتى خانمە هونەرمەندێک لەناو فرۆکە هەرادەنێتەوە

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3673‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کۆمپانیاى لارام کە تایبەتە بە هێڵى ئاسمانى مەغریب، داواى لێبوردن لە گەشتیاران دەکات دواى بڵاوبوونەوەى چەند وێنەیەکى رووتى خانمە ئەکتەرێک کە لەناو یەکێک لە فرۆکەکانى هێڵەکەیان تۆمار کرابوو.


لەوبارەیەوە کۆمپانیاکە ئاشکرایدەکات، کە ئەو رووداوە لە دەسەڵاتى ئەوان نەبووە و ئەو کەسەش کە وێنەکەى لەگەڵ گرتووە یەکێک بووە لە ستافى کارمەندانى ناو ئەو فرۆکەیە و بەهۆى ئەو کارە نەشیاوەیەوە لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر ئەنجامدراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە چەند رۆژى رابوردوو  وێنەى خانمە ئەکتەرێکى پۆڕن بە جەستەى نیوە رووتەوە لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانى ناو فرۆکەیەکى مەغریبى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە  وێنەکەش نارەزایەتییەکى زۆرى لێکەوتەوە و بەوهۆیەوە کۆمپانیاکە داواى لێبوردنى لە گەشتیاران کرد.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure