ڤیدیۆی تۆقێنه‌رى ئه‌و شوێنه‌ دزە دەکات كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆناى لێ بڵاوبووه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5469‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
چن كوشی پارێزه‌ر وچالاكوانى مه‌ده‌نى چینى له‌پاش وێنه‌گرتنى چه‌ند پێگه‌یه‌كى توشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شارى ووهانى وڵاته‌كه‌ى بێ سه‌رو شوێن ده‌بێت و كه‌سوكاره‌كه‌ى زانیارییان له‌باره‌یه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و جگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی ئه‌و شاره‌ى كۆرۆناى لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، وێنه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانیشی گرتووه‌و له‌یه‌كێك له‌ په‌یامه‌کانیدا ده‌ڵێت" ته‌رمى قوربانیانى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا كه‌ڵه‌كه‌ كراون". 

 ئه‌و پارێزه‌ره‌ زانیارى سه‌یرى سه‌بارت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌مومژاوى دیار نه‌مێنێت ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ى چه‌ندین گرته‌ ڤیدۆیی له‌  نه‌خۆشخانه‌و ئه‌و پێگانه‌ى شارى ووهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆرۆناى تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

چن كوشى له‌یه‌كێكه‌ له‌ پۆسته‌كانیدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ر له‌ دیارنه‌مانى نوسوێتى:"ته‌رمى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ كۆرۆنا مردوون له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا  كه‌ڵه‌كه‌كراون، چیتر ترسم له‌ مردن نه‌ماوه‌"
  
 ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌رپرسانى چین راستیه‌كان ده‌شێوێنن سه‌باره‌ت به‌و ڤایرۆسه‌ و رێوشوێنه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ خراپه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure