ڤیدیۆ: ببینە کۆمەڵێک تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە چی دەکەن

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3314‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
 ئه‌گه‌رچى هه‌موومان كاتێك هه‌واڵى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بیستین ترس دامانده‌گرێت به‌ڵام گرته‌یەکى ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ توشبوانى ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ وڵاتى چین له‌برى ئه‌وه‌ى بێهیوا بن له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كانیاندا سه‌ما ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن.

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسى رۆیته‌رزه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ‌و تیایدا توشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ده‌مامكیان پێوه‌یه‌ له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى چین له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا سه‌ما ده‌كه‌ن. 

 هۆكارى ئه‌و هه‌نگاوه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنى تواناى جه‌سته‌ییان و هێنانه‌ كایه‌ى كه‌شێكى گه‌شبینى بۆ ئه‌و توشبوانه‌ى كۆرۆنا.
 ئا:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure