دوای 27 ساڵ کاسێتێکی ونبوو دەدۆزێتەوە، چیرۆکێکی سەیری هەیە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3427‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمێکی بریتانی بروای بە چاوەکانی خۆی نەدەکرد کاتێک کاسێتێکی دۆزییەوە کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان لە گەشتێکدا لە دەریای سپی ناوەراست ونی کردبوو. 


ستیلا ویلد لەو کاتەدا تەمەنی 12 ساڵ بووە کە بۆ گەشتێک دەچێتە مایۆرکا و لەوێدا بە هۆی ئامێرێکی تایەتییەوە گوێ لە گۆرانییەکانی کاسێتەکە دەگرێت کە گۆرانی بۆب مارلی و شاگی و شۆپ بۆیزی تێدا بووە، ئاماژە بەوە دەکات کاتێک لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە لە کەنار دەریا کاسێتەکەی ون کردووە. 

بەڵام قەدەر رۆژگارێک دروست دەکات کە ستیلا دوای 27 ساڵ جارێکی دیکە بە کاسێتەکەی شاد بێتەوە، ئەویش لە رووداوێکی سەیردا و بە رێکەوت لە کەنار دەریاکانی بریتانیا و لە دوری 1900 کیلۆمەتر لە شوێنی ون بوونی کاسێتەکەی دووبارە دەیدۆزێتەوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure