پێشبینى ئەستێرەکانى بەخت بۆ ئەمرۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2249‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کاوڕ
هەست بە نائومێدى دەکەیت و وادەزانیت لەکارەکەت سەرکەوتوو نەبوویت، بەڵام هێندەى پێناچێت ئەو هەستەت پێچەوانە دەبێتەوە و دڵخۆش دەبیت، لە رووى سۆزدارییەوە چاوت بە کەسێک دەکەوێت و پەیوەندى خۆشەویستى لە نێوانتاندا دروست دەبێت.

گا
کەسانێک هەن ئیرەیی بە سەرکەوتنەکانت دەبەن، بۆیە ئاور لە پشتەوە مەدەوە و بەردەوام بە لە کارەکانت، لە رووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە لە غیرەکردنى خۆشەویستەکەت تێبگەیت، بە پێچەوانەوە تووشى گرفتى خێزانى دەبیتەوە.

دووانە
دووچارى کێشەیەکى گەورە دەبیت، بەڵام هێندەى پێناچێت چارەسەر دەبن، لە رووى سۆزدارییەوە کاتێکى خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت ئاسوودە دەبن.

قرژاڵ
 چەند پێشنیارێکى سەرکەوتووانە بۆ بەرێوەبەرەکەت بەرزدەکەیتەوە و دەبیتە جێگاى سەرنجى هاوپیشەکانت، لەرووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە و هەواڵێکى دەڵخۆشکەرت پێدەگات و خێزانەکەت ئاسوودە دەبن.

شێر
لەکارەکەتدا سەرکەوتوو دەبیت و لە لایەن بەرێوەبەرەکەتەوە دەست خۆشیت لێدەکرێت، لە رووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە گرنگى زیاتر بە خانەوادەکەت بدەیت بە پێچەوانەوە دووچارى گرفتێکى گەورە دەبیتەوە.

فەریک
هەوڵبدە سوود لە ئەزموونى هاوڕێیەکانت وەربگریت، چونکە بەتەنیا ناتوانێت بەردەوام بیت، لە رووى سۆزدارییەوە بە دۆخێکى نەخوازراودا تێدەپەڕێت، هەوڵبدە واز لە کەلـلەرەقى بهێنیت و دڵى خۆشەویستانت رازى بکەیت.

تەرازوو
پابەند بوونت بە رێنماییەکانى بەرێوەبەر و کارەکەت سەرنجى هاوڕێیەکانت رادەکێشێت و وەک کەسایەتییەکى بەرپرس دەردەکەوێت، لە رووى سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت چاوەڕوانیت دەکات هەوڵبدە هەنگاوى جددى بنێت بۆ بەدەستهێنانى.

دووپشک
هەوڵبدە خۆت بە دوور بگریت لەو هاوڕێیانەى لەناو فەرمانگە باسى لە دووبەرەکى دەکەن، لەرووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت و پێکەوە کاتێکى خۆش بەسەر دەبەن.

کەوان
لەکارەکەت سەرکەوتوو دەبیت و لە ئایندەیەکى نزیکدا پاداشت دەکرێت، لەرووى سۆزدارییەوە بۆ ماوەیەکى کەم لە خۆشەویستەکەت دوور دەکەویتەوە، بەڵام هێندەى پێناچێت بە یەکترى شاد دەبنەوە.

گیسک
دەست دەکەیت بە ئەنجامدانى  پرۆژەیەکى نوێ کە سەرتاپاى ژیانت دەگۆڕێت و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، لەرووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە لە خۆشەویستانت خۆت نزیک بکەیتەوە، چونکە لە داهاتوودا پێویستت پێیان دەبێت.

سەتڵ
کارەکانت بە شێوەیەکى جوان ئەنجامدەدەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرێوەبەرەکەت بە سەرزەنشت کردن نیگەرانت دەکات، لەرووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە گرنگى زیاتر بە دایک و باوکت بدەیت و داواکارییەکانیان فەرامۆش نەکەیت.

نەهەنگ
هەنگاوى باش دەنێت بۆ بەدەستهێنانى کارێکى شایست،ە لە رووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرت نییە و هیچ هەنگاوێکى چارەنووس ساز مەنێ لە ئێستادا.


وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure