ئاگاداری مەترسییەک بە کە رۆژانە دەیبەیتە نێو ماڵەکەتەوە

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5459‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هه‌ندێك له‌وڵاتانى جیهان وه‌ك ژاپۆن و كه‌نه‌دا و ئیرله‌ندا له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ رێگه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ پێڵاوه‌وه‌ بچیته‌ ناو ماڵه‌كانیانه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ پێش هه‌موانه‌وه‌ دركیان به‌ مه‌ترسیه‌كانیان كردووه‌.


پێگه‌ى بێرت ساید  بابه‌تێكى بڵاو كردۆته‌وه‌ و تێیدا باس له‌ مه‌ترسیه‌كانى له‌پێكردن و بردنه‌ ژوره‌وه‌ى پێڵاو ده‌كات بۆ ناو ماڵ  له‌وانه‌.
 
كۆبونه‌وه‌ى میكروب 
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆی ئەریزۆنا ئاشكرای ده‌كات له‌گه‌ل چونت بۆ هه‌ر شوێنك میكرۆب به‌ پێڵاوه‌كانته‌وه‌ ده‌نوسیت بێنه‌ به‌رچاوت كاتێك له‌ماڵه‌وه‌ ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌چیته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت و دواتر ده‌چیته‌ ئۆفیسی كار كردنه‌كه‌ت و ده‌چیته‌ ته‌والێت و دواتریش ماركێت و ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و پێڵاوه‌ جۆره‌ها میكرۆب هه‌ڵده‌گرێت.

له‌ ته‌والێت پیستره‌ 
كاتێك دكتۆر تشارلز جیربا  زانایان بایلۆجى  شیكاری بۆ ژماره‌یه‌ك پێڵاو كردوه‌ و پشكنینى بۆ كردوون  ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 421 هه‌زار جۆر به‌كتریا له‌ناو پێڵاو دا هه‌یه‌  و ئه‌و به‌كتریایانه‌ ته‌نها به‌ پێڵاو و نه‌عله‌وه‌ نه‌نوساون به‌ڵكو 3 هه‌زار جۆر به‌كتریا له‌ناو پێڵاودا ده‌ژیت بۆیه‌ ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ پێڵاو له‌ته‌والێت پیستره‌.

بەكتریای ئای كولای 
نزیكه‌ى 3 له‌ كۆی 10 پێڵاو ئای كولای تێدایه‌ كه‌ جۆره‌ به‌كتریاێكه‌ له‌ناو ریخۆڵه‌كان گه‌شه‌ ده‌كات  هه‌رچه‌نده‌ وا ناسراوه‌ به‌كتریایه‌كى زیان به‌خش نییه‌  به‌ڵام كێشه‌ بۆ گه‌ده‌ دروست ده‌كات و هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ مردن  و هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانى ئای كولای له‌به‌رامبه‌ر دژه‌ زینده‌كان به‌هێزتر ده‌بن و 7 پێڵاو له‌كۆی 10 پێڵاو  ئه‌و به‌كتریایانه‌ هه‌ڵده‌گرن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنى رێڕه‌وى میز و سییه‌كانى مرۆڤ.

تەولێته‌ گشتیه‌كان 
ته‌والێته‌ گشتیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پێسییه‌ و تێیدا به‌ ملیونه‌ها به‌كتریا زیاد ده‌كات و هه‌ندێكیان  سه‌ره‌رای به‌هێزى به‌رهه‌مه‌ پاككره‌وه‌كان  و دژه‌ زینده‌كان به‌زندویه‌تى ده‌مێننه‌وه‌ وه‌ك به‌كتریای دیفیكاڵ كه‌ له‌ 39% .7 له‌سه‌ر پێڵاوه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئازاری گه‌ده‌ و سكچوون و هه‌وكردنى ریخۆله‌كان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ دروست ده‌كات.

شێرپه‌نجه‌ 
ئه‌گه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كان قێزه‌ون نه‌بن هه‌ندێك شت هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاگاداری بیت به‌تایبه‌ت  ماده‌ كیمیایه‌كان، له‌ رۆژی ئاسایدا ده‌زانیت نه‌ك ته‌نها پێ له‌سه‌ر پیسایی داده‌نێت  به‌ڵكو پێ له‌سه‌ر ژه‌هر و ماده‌ى خراپی كیمیایی پیس ده‌نێت  كه‌ له‌ وێستگه‌ى سوته‌مه‌نى و ئۆتۆمبیل و جگه‌ره‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ توێژه‌رانى زانكۆی بایلور له‌ ته‌كساس ده‌لێت ئه‌و ژه‌هرانه‌  كه‌ له‌سه‌ر قیر هه‌یه‌  ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌.

كۆكتێلی كیمیایی و به‌كتری 
رۆژانه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێت  ده‌بێت بزانیت كه‌ پێ ده‌نێیت له‌ پیسای سه‌گ و باڵنده‌ و پاشماوه‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو و ماده‌ى كیمیایی و سه‌ردانى توالێته‌ گشتیه‌كان هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌بێته‌ كۆكتێلێكى كیمیایی و به‌كتری.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كانت دانه‌كه‌نیت و بیبه‌یته‌ ژووره‌وه‌ ئه‌وا تۆ 99% له‌و زنده‌وه‌ر و ماده‌ مه‌ترسیانه‌ ده‌به‌یته‌ ماڵه‌وه‌ بۆسه‌ر فه‌رش و ناوماڵه‌كه‌ت بۆیه‌ ده‌بێت ئاگادار بیت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure