ئۆتۆمبێل خانمە هونەرمەندێکی ناودار دەشێلێت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7420‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ریم زینۆ خانمە ئەکتەرى ناودارى سورى بەهۆى شێلانى ئۆتۆمبێلەوە رەوانەى نەخۆشخانەى دیمەشق دەکرێت و دواى باشبوونی بارى تەندروستی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.


ریم زینۆ لە چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانیدا بۆ گۆڤارى فۆشیا دەدوێت و دەڵێت: "لەکاتى پەڕینەوەم ئۆتۆمبێلێک خۆى پێمدا کێشا و لە ئەنجامدا تووشى پێکان بووم و رەوانەى نەخۆشخانەى دیمەشق کرام، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا من زۆر باشم و لەماڵەوە پشوو دەدەم".

ناوبراو ئەکتەرێکى ناودارى سوورییە و خاوەن چەندین فلم و دراماى تەلەفزیۆنییە و دیاترین بەرهەمەکانیشى بریتین لە دراماى یا مالک قلبی و من الحب و واچاوەڕوان دەکرێت لە مانگى رەمەزانى داهاتوودا، دراماى بعد عدة سنوات نمایش بکرێت کە ناوبراو رۆڵى سەرەکى تێیدا دەبینێت و دراماکەش لە دەرهێنانى عەبدولغەنى بەڵاتە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure