ژنێک پیاوان هاندەدات تاکو ئەم کارە بکەن... ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 7069‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ژنێک بە نیقابەوە پیاوان هاندەدات تاکو ژنى دووەم بهێنن و بە ژنانیش دەڵێت: "ژیر بن و ژنى دووەم زۆر بە ئاسایی وەربگرن".

وەک لە دیمەنەکەدا هاتووە، ئەو ژنە نیقابى کردووە و ئامۆژگارى پیاوان دەکات کە ژنى دووەم بهێنن و لەوبارەیەوە دەڵێت: "هێنانى ژنى دووەم شتێکى باشە و هەست بە خۆشى دونیا دەکەن چونکە چێژى لێدەبینن و چالاکتر دەبن، لەهەمان کاتیشدا دەرگاى رزقتان فراوانتر دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە زۆربەى وڵاتانى کەنداوى عەرەبى هەڵمەتێکى ئەلیکترۆنى فرەژنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپاکراوە بۆ هاندانى پیاوان تاکو ئاسایی بێت لایان کە ژنى دووەم بهێنن و لەوبارەیەوە کۆمەڵێک لە پیاوان و ژنان پشتگیرییان لەو کارە کردووە و هەندێکیانیش ئەو دیاردەیە بە باش نازانن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure