بەهۆی نامەیەکی مۆبایلەوە کۆتایی بە ژیانی هاوسەرەکەی دەهێنێت

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3566‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پیاوێکى ئیماراتى بەهۆى نامەیەکەوە ژنەکەى لە پێش ئەو فەرمانگەیە دەکوژێت کە دەوامى لێدەکات.

لەوبارەیەوە پۆلیسى دوبەى ئاشکراى دەکات، کە لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ژنێک لە ناوچەى ئەقۆزى پیشەسازى لە پێش فەرمانگەیەکى حکومى لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژراوە.

دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەرکەوتووە کە بەرێوەبەرى ئەو ژنە نامەیەکى نهێنى بۆ مۆبایلى مێردەکەى نادووە و لەونامەیەدا نوسیویەتى:"ژنەکەت پەیوەندى خۆشەویستى لەگەڵ کەسێکى دیکەدا هەیە و خیانەتت لێدەکات، ئەویش چاودرێریی ژنەکەى کردووە و دواى کۆتایی دەوام لە پێش بیناى ئەو فەرمانگەیە چەند چەقۆیەکى لێداوە و کوشتویەتى و دواى دەستگیر کردنى دانى بە تاوانەکەیدا ناوە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure