ته‌رمى كچه‌ مۆدێلێك به‌ڕووتى له‌ گه‌رماوى شوقه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندێكدا دۆزرایه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 16658‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ته‌رمى كچه‌ مۆدێل و سه‌ماكارێكى روسى له‌ گه‌رماوى شوقه‌ى سه‌رمایه‌دارێكى به‌ناوبانگى كۆریدا ده‌دۆزرێته‌وه‌.

به‌پێى سایتى میره‌رى بریتانى، رووداوه‌كه‌ له‌ مۆسكۆى پایته‌ختى روسیا روویداوه‌، كچه‌كه‌ ناوى كریستینا دۆنتسۆڤایه‌ و مۆدێل و سه‌ماكاره‌، به‌مردوویى له‌ گه‌رماوى شووقه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و جه‌سته‌ى رووتبووه‌.

دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس، له‌ كامێراى چاودێرى بیناكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌چێته‌ ئه‌و شووقه‌یه‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و شوقه‌یه‌ بزنسمانێكى گه‌وره‌ى كۆریاى باشوور به‌ناوى لیى سۆنگ چوڵ به‌كرێى گرتووه‌ و له‌ساڵى 2016وه‌ تیایدا ده‌ژى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كریستینادا هه‌بووه‌ و ئه‌و شه‌وه‌ى كریستینا گیانى له‌ده‌ستداوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌بوون، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌توانراوه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ بزنسمانه‌ كۆرییه‌كه‌ كوشتوویه‌تى و خۆشى دانى پێدا نه‌ناوه‌ و هیچ شوێنه‌وارێكى ئه‌شكه‌نجه‌دانیش به‌له‌شى كریستیناوه‌ دیار نییه‌.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure