چەندین بونەوەری سەیر لەکەنار دەریا دەردەکەون

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2118‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


زریانی سیارا كە باكوری رۆژئاوای ئەوروپای گرتۆتەوە بۆتە هۆی هاتنە دەرەوەی ملیۆنەها ماسی حەباری بچوك لەسەر كەنار ئاوەكانی لیتلستون لە رومنی مارش .

پێگەی كینت ئۆنلاین بڵاویكردەوە، ئەو زریانە توڕەیە بۆتە هۆی ئەوەی بەهەزارەها لە حەبارە بچوكەكان و ئەختەبوت و چەندین بونەوەری تری دەریایی فڕێ بداتە كەنار ئاوەكان.


ئەوین لیچون پسپۆری سروشت رایگەیاند: ئەو بونەوەرە بچوكانەی كە پێیان دەوترێت ئاژەڵی بتلینوس سەدەف نەك بحار بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەوە هاتونەتە سەر كەنار ئاوەكان .


دەشڵێت، هاتنە دەرەوەی ئەو بونەوەرانە كاریگەری زۆری لەسەر سروشتی دەریایی هەیە، بەڵام بۆتە ژەمێكی بێ بەرامبەری راوچییەكان لەكەنار ئاوەكانی لیتلستون.

هاتنە دەرەوەی بە ملیۆنەها لەو بونەوەرە دەریایانە تەنها زیانی ئەو زریانە نین، بەڵكو زریانی سیارا ئەوروپای شپرزە كردووە و بۆتە هۆی داخستنی بەندەر و رێگاكان و هێڵی ئاسنین. 

 

پێداچونەوە:ئەڤین

 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure