گه‌شتیارێك ویستی له‌ نزیكه‌وه‌ ڤیدیۆی تیمساحێك بگرێت به‌ڵام سزای خۆی وه‌رده‌گرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1367‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ یه‌كێك له‌ دارستانه‌كانی برازیل پیاوێكی گه‌شتیار ده‌یه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ ڤیدیۆی تیمساحێك بگرێت و بۆ ئه‌مه‌ش مۆبایله‌كه‌ی ده‌كاته‌ كیسێكی پلاستیكییه‌وه‌ وبه‌ ده‌زوویه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و مۆبایله‌كه‌ی له‌ رێوه‌ شۆڕده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاوه‌كه‌.

یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كانی دیكه‌ ڤیدیۆی هه‌موو رووداوه‌كه‌ ده‌گرێت و ساتی روودانی كاره‌ساته‌كه‌ش ده‌گرێت كه‌ به‌هۆی بیرۆكه‌ خراپه‌كه‌ی پیاوه‌كه‌ رووده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ مۆبایله‌كه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ یه‌كێك له‌ تیمساحه‌كان په‌لاماری مۆبایله‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یخاته‌ ژێر ئاوه‌كه‌.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ری ده‌بێت و زۆر كه‌س رووداوه‌كه‌ به‌ شتێكی پێكه‌نیناوی داده‌نێت.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure