بۆ دابینكردنی چارەسەری هاوسەرەكەی ژنێكی بە تەمەن کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 895‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لاتا كاری تەمەن شەست ساڵی خەڵكی هندستان بە پێی پەتی بۆ رزگاركردنی هاوسەرەكەی و دابینكردنی چارەسەر و دەرمان بۆی بەشداری پێشبڕكێیەكی راكردن دەكات.

كاری دەڵێت، هەرگیز نەیزانیوە پێشبڕكێ لەراكردندا هەیە، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرەكەی توشی نەخۆشی دەبێت و پێویستی بە تیشكی موگناتیسی دەبێت و ئەو پاریەیان نییە كە بیدەن بە پزیشك بەدوای رێگەیەكی تردا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە پەیدا بكات.

بڕی ئەو پارەیەی بۆ ئەو تیشكە پێویستە تەنها 5 هەزار روبیە بووە واتا 70 دۆلار. 

یەكێك لە گوندەكە بە كاری دەڵێت،  كە پێشبڕكێیەكی راكردن هەیە و كەس براوە 5 هەزار روبیە وەردەگرێت وەك هاندانێك، بۆیە خەڵكی گوندەكە هانیاندا كە بەشداری بكات و پێیان وتوە كەدەتوانێت بیباتەوەو رابكات.

یەكەم پێشبڕكێ كە بەشداری تێدا كردووە ماوەكەی 3 كیلۆمەتر بووە لە ساڵی 2014دا هەرچەندە لەكاتی راكردندا پێڵاوەكەی دڕاوە، بەڵام دایدەنێت  لەراكردن بەردەوام دەبێت.
لەو كاتەوە ئەوژنە شەست ساڵە بەشداری چەندین پێشبڕكێی راكردنی كردووە و توانیویەتی سەركەوتوو بێت و چیرۆكەكەی بۆتە سەرچاوەی ئیلهامی نافین كوماری دەرهێنەر و بڕیارە  فیلمێكی لەسەر دەربكات.  
پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure