پیاوێک لە بەردەم دادوەردا خۆی کوشت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 769‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوێکى میسرى لەکاتى یەکلاکردنەوەى کەیسى جیابوونەوەى لە هاوسەرەکەى لە پێش چاوى دادوەر لەناو هۆڵى دادگا  ژەهر دەخوات و خۆى دەکوژێت.

لەوبارەیەوە دادگاى خەنەوادەیی میسرى ئاشکرایدەکات، کە ئەو پیاوە لە ئیفادەکەیدا وتویەتى: "کە هاوسەرەکەى خیانەتى لێکردووە و هەردوو کوڕەکەى لە کەسێکى دیکە بووە و ژنەکەشى ئەوەى رەتکردوەتەوە و وتویەتى:"کە بارى دەروونى مێردەکەى ناجێگیرە و بە هۆى ئەو تۆمەتەوە داواى جیابوونەوەى کردووە".

بۆیە دادگا بڕیاردراوە کە رەوانەى لیژنەى پزیشکى بکات بە مەبەستى دڵنیابوون لە بارى دەروونى پێش ئەوەى بڕیارى یەکلاکەرەوەى لەسەر بدرێت، بەڵام ئەوەى سەیرە ئەو پیاوەکە ژەهرى پێبووە و پێش کۆتایی هاتن بە دانیشتنەکە خۆى کوشتووە و کەیسەکەشى بەکراوەیی ماوەتەوە تا ئەو کاتەى بڕیارى لەسەر دەدرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure