دوای ئەوەی توشی شەلەل دەبێت نوسەرێك بە زمانی چیرۆك دەنوسێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 230‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆ

هشام شەعبان خەڵكی پارێزگای فیومە سەرەڕای ئەوەی توشی شەلەل بوە هەتا ئێستا سێ كتێبی نوسیوەتەوە .

 

هیشام نادی چیرۆكی خۆی دەگەڕێتەوە  و دەڵێت، هەتا تەمەنی 11 ساڵی كەسێكی ئاسایی بووە، بەڵام دواتر توشی روداوێك دەبێت و كارەبا دەیگرێت و لەبەرزی 7 مەترەوە دەكەوێتە خوارەوە و زیان بە دڕکە پەتکی دەگات و كۆنتڕۆڵی جەستەی لە 85% لەدەست دەدات و چەند ساڵێك لەژورێكدا دەمێنێتەوە هیشام دەڵێت، دەتوانێت 15% جەستەی خۆی بەكار بێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەوە هیشام بڕیار دەدات كە خۆی نەدات بەدەستەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیجێكی تایبەت بە مێژووی میسڕ دەكاتەوە هەروەها دەست بە پێشكەشكردنی بەرنامەیەك دەكات لە یوتیوب بەناوی بەشی مێژوو كە هەر خۆی و بێ هاوكاری هیچ كەسێك كاری دەرهێنان و پێشكەشكردنی  دەكات تەنها بە بەكارهێنانی  زمانی.

هیشام دەڵێت لە دەستپێكدا رووبەڕوی ئاستەنگی زۆر دەبۆوە و چەند كاتژمێرێكی دەویست بۆ ئەوەی تەنها ناوی خۆی بنوسێت، بەڵام لە ئێستادا دەتوانێت بە باشی و بێ هیچ ئاستەنگێك كارەكەی بكات و دەتوانێت لەیەك كاتدا قسە لەگەڵ چوار هاوڕێی بكات بێ ئەوەی هەست بەوە بكەن .

هیشام دەڵێت، خۆت مەدەرە دەستی كێشە و بەڵاكانی دونیا هەوڵ بدە و تێبكۆشە، چونكە ژیان پێویستی بە كێبڕكێیە و ئەگەر جاری یەكەم و دووەم شكستت هێنا دڵنیابە لەوەی سێیەمین جار سەركەوتن بەدەست دەهێنیت . 
پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure