هونەرمەندێکی ناودار گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6229‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمە هونەرمەندی میسری ناودار نادیە لوتفی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

 
نادیە لوتفی یەکێک بووە لە دیارترین هونەرمەندەکانی سەردەمی ئاڵتوونی سینەمای میسری و لە رۆژی چوارشەممەی پێشووەوە بێهۆشبووە و دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ناوی راستەقینەی ئەم خانمە هونەرمەندە (بولا شەفیق)ە و یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی (سوڵتان) بووە کە ساڵی 1958 پەخشکراوە و لە بەناوبانگترین کارە هونەریەکانی فیلمی (خەتایا)، (للرجال فەقەت)، (ناسر سەلاح ئەلدین)، (قەسر ئەلشەوق)، هەروەها دواین دەرکەوتنی لە زنجیرەدرامای (ناس ولاد ناس)بووە کە ساڵی 1993 پەخشکراوە.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure