ببینه‌ دواى 33 ساڵ ئێستا چیان لێهاتووه‌ و شێوه‌یان چۆنه‌؟

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 24308‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


له‌دواى تێپه‌ڕینى 33 ساڵ به‌سه‌ر دراماى ئه‌مریكى (شۆخ و دڕنده‌) كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى هه‌وادارێكى زۆره‌ ئێستا دوو پاڵه‌وانه‌ى فیلمه‌كه‌ شێوه‌ و روخساریان زۆر گۆڕاوه‌، به‌ڵام هێشتاش به‌رده‌وامن له‌ كارى سینه‌مایی.


زنجیره‌ى (شۆخ و دڕنده‌) له‌ ساڵى 1987 له‌ ئه‌مریكا به‌رهه‌مهێنراوه‌، باس له‌ خۆشه‌ویستى كچێكى شۆخوشه‌نگ ده‌كات بۆ كه‌سێك كه‌ نیوه‌ى مرۆڤه‌ و نیوه‌ى ئاژه‌ڵه‌ و له‌ نێو ئاوه‌ڕۆكانى ژێر زه‌مینى شارى نیویۆرك ده‌ژى، له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى هۆڵیود لیندا هامڵتن و رۆن پیرلمان-ه‌وه‌ رۆڵه‌كانى ده‌بینرێت.

له‌ئێستادا ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره‌ ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه‌ و شێوه‌ و روخساریان زۆر گۆڕاوه‌، به‌ڵام هێشاش به‌رده‌وامن له‌ رۆڵگێڕان و كارى سینه‌مایی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure