سەیرو سەمەرترین خواردنی چینی بناسە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 527‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

برنجی پلاستیكی 
یەكێكە لە خواردنە بەناوبانگەكانی چین و لەهەموو كاتێكدا دەتوانن بیخۆن هەروەها بەچەندین جۆر ئامادە دەكرێت  ئەگەر برنجێكی دەستكردیش بێت.

ئەو برنجە ناوی برنجی ساختە یاخود پلاستیكییەو لە پەتاتە و پەتاتەی شیرین و مادەیەك كە لە درەختەكان دەردەهێنرێت و لە دروستكردنی پلاستیك و سمخ بەكاردێت دروست دەكرێت و لە بازاڕەكان بەشێوەیەكی بەربڵاو دەفرۆشرێت بەتایبەت لەتایوان و لەکەرتی شنشی و ئەو جۆرە برنجە هەرسكردنی قورسە بۆیە بە ژەمێكی مەترسیدار وەسف دەكرێت  و خواردنی سێ قاپ لەو برنجە یەكسانە بە بەكارهێنانی یەك كیس لە فینیل یاخود كیسێكی پلاستیكی.

هێلكەی كۆن 
هەندێك لە چینیەكان پێیان باشە هێلكەی كۆن بخۆن كە ماوەی چەند مانگێك بەسەر چووەو هێلكەكە تێكەڵی لیمۆ دەكەن و دواتر خۆڵە مێش و قوڕ دەكەن و لەناو شلەیەكی گیراوەدا كە شیرینە بۆ ماوەی 100 رۆژ دایدەنێن هەتا زەردێنەكەی دەگۆڕێت بۆ سەوز و بەگشتی رەنگی هێلكەكە دەبێتە قاوەی تاریك و تامەكەی وەك پەنیری بەكرێمە و بۆنێكی بەهێزی هەیە .

برژاوی باڵندەكان لەسەر شەقام و جادەكان:
لەچین باڵندەی شەقام و جادەكان راو دەكرێن وەك باڵندەی یەمام و جۆرەكانی تر و یان دەیكوڵێنن یان دەیبرژێنن و دواتریش دەیكەن بەدارێكەوە و دەبێتە خواردن كە زۆربەیان بە خواردنێكی بەلەزەت و بەتامی دەزانن.

شۆربای مار 
ئەو جۆە شۆربایە بەناوبانگترین ژەمی خۆراكە لە هۆنگ كۆنگ بەتایبەت لەوەرزی زستاندا بۆ خۆگەرمكردنەوە دەخورێت و ئەو شۆربایە لەگەڵ ماردا پێشكەش دەكرێت.


 شۆربای شەمشەمە كوێرە

شتێكی نامۆ نییە لە چین كە شۆربای شەمشەمەكوێرە ژەمێكی بەربڵاو فراوان بێت بەتایبەت لەشاری ووهان و هەندێك لەو خواردنانە هەموو بەشەكانی شەمشەمە كوێرە دەگرێتەوە و شلەكە شلەی شەمشەمەكوێرەیە و شەمشەمەكوێرەیەكی برژاویشی تێدایە لەهەندێك شوێنی جیهاندا خواردنی شەمشەمەكوێرە نایاساییە، چونكە چەندین نەخۆشی هەڵگرتووە و پێشتریش توێژینەوەكان ئاشكرایان كردووە  خواردنی شەمشەمە كوێرە مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و مرۆڤ توشی نەخۆشی بکوژ دەكات بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەك بخورێت.

پێداچونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure