ڤیدیۆ: باوکێک بە هاوسەرگیری کوڕەکەی رازی نەبوو، بزانە لە ئاهەنگەکەیدا چی روویدا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1683‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە مەراسیمی هاوسەرگیری كچ و كوڕیكی ڤێتنامی بڵاودەبێتەوە كە تێیدا باوكی زاوا لەگەڵ هاوسەرگیری كوڕەكەی لەگەڵ خێزانێكی هەژاردا، ناڕازی  و توڕە بووە.

باوكی زاوا لەكاتی مەراسیمەكەدا و لەبەردەم ئامادەبوونی ئاهەنگەكە، دەڵێت: بووك و خێزانەكەی بە دوعا و نووشتەی رەش، كوڕەكەیان لە خشتە بردووە و خەڵەتاندوویانە.

زاوا لە قسەكانی باوكی توڕە دەبێت و ئاهەنگەكە تێكدەدات و بووك داوای لێدەكات ئارام بێت و گوێ بە قسەكانی باوكی نەدات و لە كۆتاییدا بووك و زاوا درێژە بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان دەدەن.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure