پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2857‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

کاوڕ

ئەگەر قورساییەکانی سەر شانت کەم نەکەیتەوە رۆژ دوای رۆژ کێشەکانت گەورەتر دەبن، پێویستە بگەیتە ستراتیجیەتێکی گونجاو لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەیت.
گا
لەبەر ئەوەی کەسێکی بەپەرۆشیت لە کارەکەتدا سەرکەوتوو دەبیت، هەروەها یارمەتی هاوڕێکانت بدە و لەبیرت بێت سەرکەوتنی بەکۆمەڵ گرنگترە لە سەرکەوتنی تاک.
دووانە
چەند کیشەیەک رووبەرووت دەبنەوە چارەسەرکردنیان لە جاران ئەستەمترە.، بێ هیوا مەبە و بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێ، تاکو ئەم کێشانە لەسەر ئاستی تاکە کەسی زیانت پێ نەگەیەنێت.
قرژاڵ
بە ماوەیەکی سەقامگیردا تێپەڕ دەبیت، بە مێشکێکی سافەوە دەستبکە بە جێبەجێکردنی کارەکانت،. بەڵام هەمیشە ئەوەت لەیادبیت کە ژیان تا سەر بەم شێوە ئاسانە نابێت.
شێر
کێشەیەکت رووبەروو دەبێتەوە لایەنی دەروونیت هیلاک دەکات، دەتوانیت ئەو کێشانە دیاری بکەیت کە ڕێگەیان لێ گرتوویت و تواناکانت بخەرە گەر بۆ چارەسەرکردنیان.
فەریک
هەموو نیشانەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی پرۆژەکەت بەرەو باشی ناڕوات، بەڵام  ئارام بگرە و لەداهاتوودا بە ماوەیەکی گەشدا تێپەڕ دەبیت، ئەم هەلە بخوازە بۆ ئەوەی لە هەڵکانتەوە فێربیت و هەمان کێشە ئەنجام نەدەیت.
تەرازوو
گەیشتوویتەتە دیوارێک و ناتوانیت بەرەوپێشەوە بڕۆیت، ئەم کاتە تاقیکردنەوەیە بۆ تواناکانت و ڕەنگە پێویست بکات تێڕوانینت بۆ هەندێ مەسەلە بگۆڕیت.
دووپشک
هەست بە تەندروستیەکی باش دەکەیت و باری دەروونیت لە چاکترین حاڵەتدایە، ئەمەش کەسانی چواردەورت دڵخۆشدەکات و بەهۆیەوە پەیوەندیە کۆن و نوێکانت دەبوژێنێتەوە.
کەوان
تۆ کەسێکی تێگەیشتوویت ئەمەش وایکردووە کە شوێنی کارەکەت و ژیانی تایبەتیت خەڵکی پرست پی بکەن، بەڵام هاوسەنگی رابگرە لە نیوان بەخشین و وەرگرتن، هەروەها دەبێت گرنگی بە خۆت بدەیت و هەمیشە کەسانی چواردەورت لە پێش خۆتەوە دانەنێیت.
گیسک
تۆ کەسێکیت گرنگی بە هاوکارانت دەدەیت و پێداویستیەکانیان دەخەیتە پێش خۆت، هاوڕێکانیشت تێبینی ئەمەیان کردووە و ئەگەر بەردەوامبیت وەک هێزێکی پاڵنەر تەماشات دەکەن، هەروەها گرنگی بە خێزانەکەت بدە چونکە ئێستا باشترین کاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەتڵ
ماوەی پێشوو کەمێک دوودڵبوویت بەڵام ئێستا دەتوانیت رابوردوو دوای خۆت بەجێ بهێڵیت و بۆ داهاتوو هەوڵبدە و هەموو ئەو کۆسپانە بپەڕێنە کە رێگریان لە بەردەمت دروستکردووە.
نەهەنگ
متمانەیەکی زۆرت بەخۆت هەیە و کەسێکی ئارامیت، ئەم هەستەش بۆ کەسانی چواردەورت دەگوازرێتەوە و بەهۆیەوە هەمیشە هەست بە ئاسودەیی دەکەن لەگەڵتدا.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure