لە ماوەی دووگیانیدا ئەم كارانە قەدەغەن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9487‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دووگیانبوون یەكێكە لە ئەزموونە هەرە جوانەكانی ژیانی ئافرەت. هەموو كەس دەزانێت ئەم قۆناغە ئاسان نییە. ماوەی 9 مانگی رەبەق چاودێریكردنی تەندروستی خۆت و كۆرپەكەت و گۆڕینی شێوازی جەستە و ئارەزووەكانی خواردن ماوەیەكی ناڕەحەتی ژیانن. لێرەدا ئەو خۆراك و چالاكییانەت پێ‌ دەڵێین كە پێویستە لەكاتی دووگیانیدا خۆتیان لێ‌ دووربخەیتەوە:


1- خواردنەوە كحولییەكان

چونكە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مێشك و گەشەكردنی كۆرپەكەت.


2- تاتو كردن
هەتا دوای منداڵبوون نابێت جەستەی خۆت تاتو بكەیت چونكە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی جگەر و ڤایرۆسی ئەیدز زیاد دەكات.


3- هەڵگرتنی شتی قورس
ئەمە رەنگە زۆر مەترسیدار بێت بۆ ئافرەتی دووگیان، هەر لە منداڵبوونی پێشوەختەوە تا ئەوەی منداڵەكەت كێشی كەم بێت.


4- رەنگ كردنی قژ
چونكە هەموو بۆیەكان ماددەی كیمیاوییان تێدایە كە جەستە هەڵیدەمژێت و رەنگە زیان بە كۆرپەكە بگەیەنێت.


5- خواردنەوەی قاوە
خواردنەوەی قاوەی زۆر باش نییە لەكاتی دووگیانیدا. دەبێتە هۆی لەبارچوون یان ئەوەی منداڵەكە بە مردوویی لەدایك ببێت.


6- خواردنەوەی زۆری چایی 
هەمان كاریگەری قاوەی هەیە


7- خواردنەوەی چای گژوگیا
ئەمەش هەر بۆ ئافرەتی دووگیان باش نییە. رەنگە هێندەی قاوە زیانبەخش بێت.


8- خواردنی سوشی
لەكاتی دووگیانیدا هەرگیز سوشی مەخۆ چونكە گۆشتی كاڵی ماسی رەنگە هەڵگری ڤایرۆس و بەكتریای زیانبەخش بێت كە بۆ خۆت و كۆرپەكەت ترسناكن.


9- پاككردنەوەی پشیلە
چونكە رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە مشەخۆرێكی تایبەت و لە ئەنجامدا منداڵەكەت لەباربچێت یان بە مردوویی لەدایك بووبێت.


10- كاركردنی زۆر لە باخچەدا
مانەوەی زۆر لەبەرخۆردا خۆماندووكردن بۆ ئافرەتی دووگیان باش نییە.


11- ئاوی بوتڵ
هەندێك جۆری بوتڵی ئاو ئەگەری منداڵ لەبارچوون زیاد دەكەن


12- دوكەڵی دار
چونكە گەشەكردنی كۆرپەلە پەك دەخات و رەنگە منداڵەكە پێشوەخت لەدایك ببێت.


13- شاری یاری 
بەشداریكردن لە یارییە قورسەكان ناو شاری یاریدا بۆ ئافرەتی دووگیان باش نییە بەتایبەت لە مانگەكانی كۆتاییدا. سواربوونی ئوتومبێلی دەعمی ناو شاری یاری لەبەرئەوەی رەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوەی وێڵاشی منداڵەكە.


14- خواردنی حەبی خەو
ئەگەر هەر زۆر پێویست بوو دەبێت بە رێنمایی دكتۆر بێت و دەرمانێكی لەوجۆرەت بۆ دیاریبكات كە سەلمێنراوە هیچ زیانێكی بۆ كۆرپەكە نییە.


15- بەكارهێنانی پاككەرەوەكان
باشتر وایە لێیان دووربكەویتەوە بەڵام ئەگەر هەر ناچار بوویت پێویستە بە دەستكێش و ماسكەوە بەكاریان بهێنیت.


16- جوانكاریی نینۆك
چونكە ئەگەر هەوكردن و بەركەوتنی كەرەستەی پێكهاتەی كیمیاوی لەئارادایە بە تایبەت لە مانگەكانی سەرەتای دووگیانیدا.


17- دانیشتنی زۆر لەبەرخۆردا
چونكە لەكاتی دووگیانیدا پێست هەستیارتر دەبێت.


18- بۆیاخكردن


19- حەمامی گەرم
بەتایبەت پێش تەواوكردنی دوومانگیی.


20- گەشتی فڕۆكە
بەتایبەت لە سێ‌ مانگی كۆتایی دووگیانیدا


21- خواردنی كەم
لەبەرئەوەی گەشەی منداڵەكەت دەشێوێنێت.


22- زۆرخواردن
لەبەرئەوەی رەنگە ببێتە مایەی زیادبوونی كێش و پشت ئێشە و بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن.


23- لابردنی موو بە لەیزەر
چونكە تائێستا نەزانراوە كاریگەرییەكانی لەیزەر لەسەر كۆرپە چین.


24- دەرمانی دژەبەكتریا
بەبێ‌ راوێژی دكتۆر هیچ دژەبەكتریایەك بەكارمەهێنە.


25- هەر خواردنەوەیەك هێلكەی كاڵی تێدا بێت
چونكە ئەگەری تووشبوون بە گرانەتا و هەوكردنی ریخۆڵە زیاد دەكات.


26- سترێس 
لەكاتی دووگیانیدا خۆت دووربگرە لەو بابەت و هەڵوێستانەی تووشی دڵەڕاوكێت دەكەن چونكە لەوانەیە سترێس ببێتە هۆی لەدایكبوونی پێشوەختی كۆرپەكەت.


27- گرتنی ئەشیعە
ئەگەر زۆر ناچار بوویت ئەشیعە بگریت پێویستە پزیشك و وێنەگرەكە ئاگار بكەیتەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنت بگرنە بەر. گرتنی ئەشیعەی زۆر لەكاتی دووگیانیدا زیان بە كۆرپەكە دەگەیەنێت.


28- ئەو خواردنەوانەی كە قاوەیان تێدایە


29- خواردنەوەی بیبسی و كۆلای داید
لەبەرئەوەی دەبنە هۆی لەدایكبوونی پێشوەختی كۆرپە.


30- جگەرەكێشان
چونكە كاریگەری ترسناك و كوشندەی هەیە لەسەر كۆرپە.


31- كێشانی ماریگوانا
لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی شێواوی كۆرپەكە یان لەدایكبوونی پێشوەختی یان ئەوەی بە مردوویی لەدایك ببێت.


32- شوێنێك دوكەڵی جگەرەی تێدا بێت بە هەمان ئەندازەی جگەرەكێشان زیانبەخشە.


33- بۆنكردنی ماجیك
رەنگە هەندێك ئافرەتی دووگیان بێزوو بە بۆنی ماجیكەوە بكەن ئەمە كارێكی زیانبەخشە بۆ كۆرپە


34- ساونا و گەرماوی هەڵمی
چونكە ئەگەری بوورانەوە و گێژبوون لەكاتی دووگیانیدا زۆرە.


35- ئارایشت و جوانكارییەكانی قژ


36- بوتۆكس
چونكە نازانرێت چ زیانێكی هەیە بۆسەر كۆرپە.


37- خواردنەوەی شەربەتی میوەی نەشۆراوە


38- خوێن بەخشین


39- دەرمان بەگشتی
بەبێ‌ راوێژ و رەزامەندی پزیشك لەخۆتەوە هیچ دەرمانێك بەكارمەهێنە تەنانەت دەرمانە سادەكانی ئازارشكێنیش.


40- خەوتن لەسەر دەم و لەسەر پشت
چونكە بۆیان هەیە سووڕی خوێن تێكبدەن.


41- دەرمانی دژەمێروو
لەبەرئەوەی بەركەوتنی دەرمانی دژەمێروو زیان بە مێشكی كۆرپە دەگەیەنێت. 


42- بەگشتی وا باشترە ئافرەت دووگیان بەرهەمە خۆراكییە ئۆگانییەكان بخۆن 
واتە ئەو بەرهەمانەی دەرمانیان تێدا بەكارنەهێنراوە


43- راوەستان لەنزیك مایكرۆ وەیڤەوە
لەبەر مەترسی تیشك و گەرماكەی


44- ماددە هۆشبەرەكان
چونكە كاریگەری كوشندەیان هەیە لەسەر كۆرپە


45- بەركەوتنی تیشكی سەروو وەنەوشەیی
بەتایبەت ئەو ئامێر و كەلوپەلانەی كە بۆ جوانكاریی پێست تیشكی سەروو وەنەوشەییان تێدا بەكاردێت.


46- خواردنی جگەر
زۆرخواردنی جگەر لەكاتی دووگیانیدا باش نییە لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر ڤیتامین A تێدایە كە رەنگە زیان بە كۆرپە بگەیەنێت.


47- هێلكەی كاڵ یان دەڵەمە
چونكە ئالودەیە بە بەكتریا


48- گوێ‌ سمین
لەبەرئەوەی ئەگەری هەوكردنی تێدایە


49- خواردنی دەرمانی سروشتی
لەبەرئەوەی رەنگە كاریگەری لاوەكییان هەبێت.


50- شوێنی بەرز
چونكە كاریگەرییەكانی گوشاری شوێنی بەرز لەسەر جەستەی ئافرەتی دووگیان زیاترن.


51- دەرمانی بەهێزی دژەعازەبە
چونكە بۆی هەیە جەستەی كۆرپەكە بشێوێنێت.


52- وەرزشكردنی قورس


53- بەردەوام بوون لەسەر حەبی مەنع
چونكە كاریگەرییەكانی لەسەر كۆرپە نەزانراون.


54- مشك و سمۆرە و قرتێنەرەكانی دیكە
لەبەرئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی ترسناكن بۆ ژنی دووگیان.


55- دەرمانی سەرئێشەی شەقیقە
بەتایبەت ئەوانەی كە ئەسپرین و پرۆفینیان تێدایە.


56- بەخشینی گورچیلە
لەبەرئەوەی رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن بەشێوەیەكی ترسناك.


57- پەنیری خۆماڵی
چونكە بەكتریای تێدایە و رەنگە زیانی گەورە بە كۆرپەكە بگەیەنێت.


58- گۆشتی ئامادەكراو بە ساردی
چونكە بەكتریا و میكرۆبی دیكەی پێوەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure