هونەرمەندێکى ناودار بە یەک ساڵ زیندانیکردن سزادرا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1076‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


 ئەحمەد ئەلفیشاوى ئەکتەرى ناودارى میسرى دواى جیابوونەوەى لە هاوسەرەکەى، بەتۆمەتى پێنەدانى نەفەقەى بەخێوکردنى کچەکەى، بە یەک ساڵ زیندانى کردن و بە پێبژاردنى بڕى 500 جنێی میسرى سزادەدرێت.

لەوبارەیەوە شەعبان سەعید پارێزەرى هاوسەرى پێشووى ناوبراو ئاشکرایکرد، کە ئەحمەد ئەلفیشاوى چەند جارێک لەلایەن دادگاوە ئاگادارکراوەتەوە هەتا نەفەقەى لیناى کچى بدات بەڵام ئەو لەو بڕیارەى دادگا خۆى دزییەوەتەوە، لە ئەنجامدا بە یەک ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنى 500 جونێی سزادراوە، جگە لە پێدانى 20001 جونێی وەک نەفەقەى کچەکەى و ئەژمارکردنى تێچووى هەموو دانیشتنەکانى وەک پارێزەرێک.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure