پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەگێک کارێکی باوەڕ پێنەکراو بۆ خاوەنەکەی دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2037‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە روداوێكدا كە هەرگیز ناتوانی بڕوای پێبكەیت  ژنێكی تایوانی گەشتەكەی خۆی بۆ شاری ووهانی چینی پێش چەند رۆژێك لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ی كوژەك  بەهۆی سەگە ماڵیەكەیەوە هەڵوەشاندەوە كە جەوازەكەی دڕاندبوو.

 
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی تیشكی خستۆتە سەر وردەكاری ئەو چیرۆكە وبڵاویكردۆتەوە ئەو ژنە وێنەی جەوازەكەی خۆی گرتووە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە كە سەگەكەی دڕاندویەتی و لەسەری نوسیوە كە چومە ژورەوە ئەو دیمەنەم بینی.
ئەو ژنە دەڵێت بەنیاز بووە گەشت بكات بەڵام بەهۆی ئەو روداوەوە ناچار بووە گەشتەكەی دوا بخات .
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئەو ژنە سوپاسی سەگەكەی كردووە كە رزگاری كردووە و لە بڵاوكراوەیەكدا لە فەیسبوكەكەی خۆی نوسیویەتی سەگەكەی توانیویەتی بیپارێزێت.
راپۆرتە میدیایەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەتا ئێستا 80 كەسی كردۆتە قوربانی و 3000 كەسیش توشی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە بونەتەوە.  

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure