زانیاری نوێ لەبارەی كەسە كوژراوەكەی ڤێلاكەی نانسی بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1184‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لایەنە پەیوەندیدارە ئاگادارەكانی دۆسیەی ی تایبەت بە محەمەد مورسی كەسە كوژراوەكەی ناو ڤێلاكەی هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم و فادی ئەلهاشمی هاوسەری، باس لە زانیاری نوێ دەكەن دەربارەی ئەو دۆسیەیە.

كەناڵی ئێڵ بی سی لوبنانی وردەكاری نوێ دەربارەی روداوەكە بڵاودەكاتەوە و تێیدا ئاشكرای دەكات كەمورسی چەند جارێك چاودێری ماڵی نەجوا كەرەم و هەیفا وەهبی  كردووە و لە ئەنتەرنێتدا بەدوای شوێنی مانەوەیاندا گەڕاوە.
پێشتریش راگەیەنرابوو كە كەسە كوژراوەكە بەدوای زانیاری زیاتر دەربارەی ماڵەكەی نانسی عەجرەم و فادی ئەلهاشمی هاوسەری گەراوە.
بەڵام سوپرایزە نوێكە ئەوەیە كە ئەو كەسە بەدوای شوێنی نیشتەجێبوونی هەیفا وەهبی و نەجوا كەرەم هەردوو هونەرمەندی لوبنانیشدا گەڕاوە. 

پ: پەری

ب: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure