منداڵێکی تەمەن 7ساڵ بەهۆی سزای باوکیەوە ئەندامێکی گرنگی جەستەی لەدەست دەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1507‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پیاوێکى هیندۆراسى بەهۆى نان خواردنەوە، قۆڵى منداڵێکى دەسوتێنێت و لە ئەنجامدا پزیشکان ناچار قوڵێکى ئەو منداڵە دەبڕنەوە.

بەپێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بەریتانى، لیوناردۆ سوتو  دانیشتووى شارى مۆنتانا دى دڤلۆر و زۆر بێبەزەییانە سزاى منداڵە تەمەن 7 ساڵانەکەى داوە و لەبەر ئەوەى خواردنى یەکێک لە براکانى خواردووە، لەئەنجامدا باوکی قوڵێکى سوتاندووە.

پاشان منداڵەکەى بردووە بۆ نەخۆشخانە و پزیشکان پێیان راگەیاندووە، کە سووتاوییەکەى پلە سێیە و بەهۆى هەوکردنەوە هیچ چارەسەرێکى نییە جگە لە بڕینەوەى ئەو قوڵە.

دواى لێکۆڵینەوە ئەو باوکە بێ بەزەییە دەستگیر دەکرێت و رەوانەى دادگاى تالانگا دەکرێت لە هەرێمى فرانسیسکۆ مورازان، بۆ وەرگرتنى سزاکەى.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure