ببینە چی لەو شارە هاتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیا بڵاوبوەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3471‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كچە گەشتیارێكی ئەمریكی لەشاری ووهان ی چینی كە تێیدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە شەقام و جادەكانی ئەو شارەی ڤیدیۆ كردووە و تێیدا دەردەكەوێت شارەكە بەشێوەیەك چۆڵ بووە كە لە بیابان دەچێت  دوای ئەوەی هەموو رێگەكان بە روی 11 ملیۆن چینی داخرا كە لەو شارە كارەساتبارەدا دەژین.

 
پێگەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ڤیدیۆكەی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت وێستگەكانی گواستنەوە داخراون و ئۆتۆمبیلەكانی كرێ و پاسكیلەكان راگیراون و ریز كراون و شەقام و جادەكان بێ ئۆتۆمبیلن.
ئەو گەشتیارە ئەمریكیە دەڵێت تەنیا شوێن كە لەكار كردن دایە دەرمانخانەكانی ئەو شارەیە كە لەناو چۆڵەوانی ئەو شارانەدا كراونەتەوە.
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە تەواوی هێڵە ئاسنین و شەمەندەفەرەكان و گواستنەوەی زەوی و ئاسمانی بەڕوی ئەو شارەدا داخراون .
هەتا ئێستا ڤایرۆسی كورونا 81 كەسی كردۆتە قوربانی و 2800 كەس لەسەرانسەری جیهان توشی ڤایرۆسەكە بوون. 

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure