کارمەندێکی دیلیڤەری دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنی ماڵێک

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2634‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دلیڤەرییەک لە دوبەى لەکاتى رادەستکردنى کاڵاکەى دەستدرێژى سێکسى دەکاتە سەر خانمى ئەو ماڵە و دواى دەستگیرکردنى دەدرێتە دادگا.

ئەو پیاوە لە کۆمپانیایەکى بازارکردنى ئۆنڵاین لە دوبەى کاردەکات و ئەو خانمەش ئەوروپییە و ویستویەتى بەبۆنەى جەژنى لەدایک بوونى هاوسەرەکەیەوە پاسکیلێکى لەو کۆمپانیایەیە لە رێگاى ئینتەرنێتەوە بۆ بکڕێت.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە،  ئەو پیاوە لەکاتى گەیاندنى باسکیلەکە بە زۆرەملێ دەستدرێژى سێکسى کردوەتە سەرى و ژنەکەش سکاڵاى یاسایی لەسەرى تۆمار کردووە و دواى دەستگیرکردنى چاوەڕوان دەکرێت لەداهاتوویەکى نزیکدا دادگایی بکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure