به‌م خواردنانه‌ جگه‌رت له‌ چه‌ورى و ژه‌هره‌كان پاكبكه‌ره‌وه‌

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5701‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

چه‌وربوونی جگه‌ر  یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی تووشبوون به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشییه‌كان، شێوازی ناته‌ندروستی ژیان و خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كان په‌ره‌ی سه‌ندوونه‌وه‌.

پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر ده‌ڵێن: بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ پێش هه‌مووشتێك ده‌توانین به‌ كۆنتڕۆڵ كردنی هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ و له‌وانه‌ زیادبوونی كێش، قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌رزبوونی فشاری خوێن، خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و رێجیمی خواردنی ته‌ندروست تا راده‌یه‌ك چه‌وربوونی جگه‌ر چاره‌سه‌ر بكه‌یه‌ن.

برسییه‌تی په‌ره‌ به‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌دات و نابێت  واز له‌ هیچ گروپ یان هیچ ژه‌مه‌ خواردنێك بهێندرێت، به‌ڵام نابێت له‌ هیچ خواردنێكدا زیاده‌ڕه‌وه‌ی بكرێت ته‌نانه‌ت خواردنه‌ ته‌ندروسته‌كان و میوه‌كانیش.

هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ  ئاو له‌ رۆژدا پێویسته‌ و ده‌بێت  پارێزیش بكرێت له‌ خواردنه‌ چه‌ور و سووره‌وه‌كراوه‌كان.

باشترین زه‌یته‌كانیش بۆ به‌كارهێنان زه‌یتی زه‌یتون و ئه‌و زه‌یتانه‌ن كه‌ ئۆمێگایان تێدایه‌.

به‌كارهێننای رێجێمێكی خواردن كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ریشاڵه‌، میوه‌ و سه‌وزه‌ و ڤیتامیه‌نه‌كان له‌ خۆ بگرێت.

خواردنی سیر و كه‌له‌رم و میوه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان رۆژانه‌ پێویستن.

خواردنی هه‌موو جۆره‌ گۆشتێك به‌تایبه‌ت گۆشتی ماسی پێویسته‌.

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure