ئاگاداربن خواردنى گۆشت و شیره‌مه‌نییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 863‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ زه‌مه‌نی كۆنه‌وه‌ هاتووه‌، خواردنی ماسی له‌گه‌ڵ دۆ یان ماست ناته‌ندروست و مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی  له‌وانه‌ش به‌ڵه‌كی.


له‌ ئێستادا پسپۆڕانی پزیشكی كۆن هۆشداری له‌سه‌ر خواردنی  گشت جۆره‌ جیاوازه‌كانی گۆشت لەگه‌ڵ شیره‌مه‌نییه‌كان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: خواردنی هه‌موو جۆره‌ گوشتێك له‌گه‌ڵ شیره‌مه‌نییه‌كان، زیانی مه‌ترسیداری به‌دواوه‌یه‌ كه‌ قابیلی قه‌ره‌بوو نین، بۆیه‌ پێویست ده‌كات دوای خواردنی  گشت جۆره‌كانی گۆشت و ماسی، لانیكه‌م تا سێ كاتژمێر هیچ شیره‌مه‌نییه‌ك نه‌خورێت.

خواردنی هاوكاتی ئه‌و دوو گرووپه‌ خواردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌تایبه‌ت به‌ڵه‌كی، په‌ڵه‌ و هه‌وره‌ها بێ هێزی و لاوازی جه‌سته‌ و بێ وزه‌یی، تێكچوونی گه‌ده‌ و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان.
 
پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure