دایكێك له‌ كوڕه‌ 18 ساڵانه‌كه‌ی دووگیان ده‌بێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 21712‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


هه‌واڵی دووگیانبوونی ژنێكی گه‌نجی ئه‌فغانی یه‌ك ساڵ دوای مردنی هاوسه‌رەكه‌ی و له‌ كوڕه‌ 18 ساڵانه‌كه‌ی، هه‌مووی ئه‌فغانستانی تووش شۆك و سه‌رسوڕمان كردووه‌.

مریه‌می 30 ساڵان ته‌نیا یه‌ك ساڵ دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دووگیان ده‌بێت و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌هۆی گومانی دانیشتووانی زه‌رفه‌ر ئاوایی ئه‌فغانستان، چونكه‌ ئه‌و دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچات له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌سیش هاتووچۆی نه‌كردووه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌، مریه‌م له‌ حه‌سه‌ن كوڕه‌ 18 ساڵانه‌كه‌ی دووگیانه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ هۆی توڕه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و سكاڵایان له‌سه‌ر  ئه‌و دایك و كوڕه‌، تۆماركردووه‌، دوای ده‌ستگیركردنیان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، مریه‌م و حه‌سه‌ن دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و وتویانه‌: دوای مردنی باوكی حه‌سه‌ن و هاوسه‌ره‌كه‌ی مریه‌م، ئه‌وان پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌.  

دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ دادگای ئه‌فغانستان سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ئه‌و دایك و كوڕه‌ ده‌ركرد.






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure