ويستى 50 هێلكه‌ى كوڵاو بخوات.. ببینه‌ چى به‌سه‌ردێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1478‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كوڕه‌ یوتیوبه‌رێكى ئه‌مریكى ڤیدیۆیه‌كى كردووه‌ كه‌ تیایدا 50 هێلكه‌ى كوڵاوى له‌به‌رده‌مدایه‌ و ده‌یه‌وێت كێبڕكێ بكات و هه‌مووى بخوات.


مات ستۆنى كێبڕكێكارى ئه‌مریكى له‌ چانێڵى تایبه‌تى خۆى له‌ یوتیوب ڤیدیۆیه‌كى كردووه‌ كه‌ 50 هێلكه‌ى كوڵاوى له‌به‌رده‌مدایه‌ و ده‌یه‌وێت به‌خێراترین كات هه‌موویان بخوات، به‌ڵام ته‌نیا 32 هێلكه‌ى پێده‌خورێت كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆره‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌، مات ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك خوله‌كدا 32 هێلكه‌ى كوڵاو ده‌خوات، كه‌ ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌، 18 هێلكه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ و بۆى ناخورێت.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure