گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژن له‌ ژیانی هاوبه‌شدا ئه‌م كاره‌یه‌..هیچكات ئه‌نجامی مه‌ده‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3194‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 


زۆربه‌ی ژنان له‌ ژیانی هاوبه‌شدا و له‌كاتی كێشه‌ و ده‌قاڵێكاندا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌خاته‌ كێشه‌وه‌ و كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان گه‌وره‌تر ده‌كات.

پسپۆڕان و شاره‌زایانی خێزان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ كه‌ ژنێك له‌ ژیانی و هاوبه‌ش و له‌ كاتی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌دات، تۆران و جێهێشتنی ماڵه‌.

ئه‌وان ده‌ڵێن: "له‌و كاتانه‌دا ته‌نانه‌ت جێگای خه‌وتنه‌كه‌یشتان جێمه‌هێڵن و له‌ شوێنێكی دیكه‌دا مه‌خه‌ون،  چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ ماڵ به‌جێبهێڵن یان جێگه‌ى خه‌وتنه‌كه‌تان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌تان جیابكه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ساردی ده‌كه‌وێته‌ نێوانتانه‌وه‌ و كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن و چاره‌سه‌ریشیان سه‌ختر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ جێهێشتنی ماڵ و تۆرانتان رادێن و بۆیان گرنگ نامێنێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن :"زۆربه‌ی خیانه‌ته‌كان له‌ كاتی تۆرانی ژن و جێهێشتنی ماڵ رووده‌دات".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure