شتێكى نامۆ له‌ ڤیدیۆیه‌كى كیم جۆنگ ئوندا به‌دى ده‌كرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5200‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵى كوژرانى پورى كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور له‌ میدیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ نوێترین ڤیدیۆدا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌درۆخرایه‌وه‌.


له‌ساڵى 2013دا له‌ میدیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور، جانگ سۆنگ سیك كه‌ هاوسه‌رى كیم كیۆنگ هوى پورى كیم جۆنگ ئون بووه‌، له‌سێداره‌دراوه‌ و له‌دواى له‌سێداره‌دانیشى هاوسه‌ره‌كه‌شى كوژراوه‌.

به‌ڵام له‌ نوێترین ڤیدیۆى كیم جۆنگ ئوندا كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كیم كیۆنگ هوى پورى له‌ته‌نیشتییه‌وه‌ دانیشتووه‌ و ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش هه‌موو هه‌واڵه‌كانى پێشترى میدیا جیهانییه‌كانى به‌درۆخستووه‌ته‌وه‌.

 


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure