كچه‌ گۆرانیبێژێك له‌م كاره‌دا پێش هه‌مووان ده‌داته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 404‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
كچه‌ گۆرانیبێژى عێراقى ره‌حمه‌ ریاز گۆرانییه‌كى نوێى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ یوتیوب زۆرترین بینه‌رى هه‌بووه‌.


گۆرانییه‌كه‌ى ره‌حمه‌ ریاز ناوى (ماكو منی) یه‌ و ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو رۆژه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ترێندینگى یوتیوبى عێراقدایه‌ و تاكو ئێستا زیاتر له‌ 6.1 ملیۆن بینه‌رى تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر زۆره‌.

پێشتر گۆرانیبێژه‌كان كه‌ گۆرانییان بڵاوده‌كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ده‌چووه‌ ملیۆنێك یان دوو ملیۆن بینه‌ر، به‌ڵام ئه‌م گۆرانییه‌ى ره‌حمه‌ هه‌موویان تێپه‌ڕاندووه‌.

 

ئاماده‌كردنى: هونه‌ر كه‌مال
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure