باوكێك ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى خۆى كوشت...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 23056‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا باوكێك له‌ رووداوێكى نامۆدا هاوسه‌ره‌كه‌ى و سێ منداڵه‌كه‌ى و سه‌گى ماڵه‌كه‌یان به‌ چه‌ك ده‌كوژێت.


میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ویلایه‌تى نۆرس كارۆلینا له‌ ئه‌مریكا پیاوێك به‌ناوى مایكڵ ئێرلاند هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كه‌ناوى ئه‌یپرڵ-ه‌ و سێ منداڵه‌كه‌ى كوشتووه‌ كه‌ بچوكترین منداڵى ته‌نیا ته‌مه‌نى هه‌شت مانگه‌. له‌پاش رووداوه‌كه‌ش خۆى كوشتووه‌.

له‌باره‌ى ورده‌كاریی تاوانه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر زارى پۆلیسه‌وه‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌، تاوانبارى رووداوه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى خۆى كوشتووه‌، دواتر ویستوویه‌تى ته‌رمه‌كانیان بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و له‌ژوورى میوانه‌كه‌یاندا خۆشى كوشتووه‌.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure