پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2566‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
پێویسته‌ زیاتر هه‌وڵبده‌یت و خۆت ماندوو بكه‌یت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت، بۆئه‌وه‌ى بگه‌یت به‌و ئامانجه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت، پێویسته‌ پلانى بۆدابنێیت و خۆت له‌ دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵى به‌دوور بگریت.

گا
له‌م ماوه‌یه‌ى دوایدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوویت، ئه‌وه‌ش گرفتت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت بۆ دروستده‌كات، بۆیه‌ ئاگاداربه‌.

دووانه‌
ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ده‌كه‌ویته‌ ژێر فشاره‌وه‌، به‌ڵام خۆت كه‌سێكى به‌توانایت و به‌ هه‌وڵى خۆت هه‌موو فشاره‌كان تێده‌په‌ڕێنیت.

قرژاڵ
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیت له‌بوارى رۆژنامه‌وانى یان توێژه‌ریت یان له‌بوارى ئه‌ده‌ب و نووسیندا كارده‌كه‌یت، ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ هه‌ته‌ خه‌ڵاتى رێزلێنانت پێده‌به‌خشرێت.

شێر
ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت باشده‌كه‌یت، ئه‌مڕۆ رۆژێكى گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت به‌دواى شتى نوێدا بگه‌ڕێیت و ژیرى خۆت ده‌ربخه‌یت.

فه‌ریك
ئه‌مڕۆ گه‌شتێك ده‌كه‌یت یان په‌یوه‌ندى به‌ كه‌سێكه‌وه‌ ده‌كه‌یت یان واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك ده‌كه‌یت كه‌ سودى مادى باشى ده‌بێت، واته‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ بورجى فه‌ریك ئه‌رێنییه‌.

ته‌رازوو
بارى دارایت رابگره‌ و متمانه‌ت به‌ هیچ نه‌بێت و هه‌موو شتێك لێكبده‌ره‌وه‌ و هیچ شه‌رم مه‌كه‌.

دووپشك
به‌هۆى لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت توشى گرفت ده‌بیته‌وه‌، بۆیه‌ خۆت له‌ هه‌موو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك بپارێزه‌ و كۆنترۆڵى خۆت بكه‌.

كه‌وان
ته‌ركیزت به‌هێز بكه‌ و خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئاماده‌ بكه‌ و له‌وانه‌یه‌ گه‌شتێكى كار ئه‌نجام بده‌یت.

گیسك
ئه‌مڕۆ سه‌رسام ده‌بیت به‌وه‌ى كه‌سێك پشتیوانیت ده‌كات و سوپاسگوزارى ده‌بیت، بۆیه‌ تۆش له‌بیرى مه‌كه‌ و به‌جوانترین شێوه‌ پاداشتى بده‌ره‌وه‌.

سه‌تڵ
ئه‌مڕ له‌ بارودۆخێكى گرژ و خراپدا ده‌بیت، باشتره‌ خۆت له‌ سه‌رزه‌نشتكردنى خۆشه‌ویستانت لابده‌یت.

نه‌هه‌نگ
بێزار مه‌به‌ و ناوبانگى خۆت مه‌شێوێنه‌، كاره‌كانت به‌باشى و سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجام بده‌ و كۆنترۆڵى خۆت بكه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure