لەناو بەرنامەی بەهرەمەنداندا ئەم هەواڵە دڵتەزێنەی بیست

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1223‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كچێكی ئیندۆنیزی 14 ساڵ به‌ ناوی "جه‌ننه‌" به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی گۆرانی وتن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویست په‌یدا بكات بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی دایكی، به‌ڵام هه‌واڵێكی دڵته‌زێن ده‌بیستێت.

كچه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی داوه‌رییه‌كه‌ و به‌ ده‌نگه‌ ناوازه‌كه‌ی هه‌موویان سه‌رسام ده‌كات و ده‌رده‌چێت بۆ قۆناغی دهاتوو، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سته‌یجه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا ده‌یكات هه‌واڵی مردنی دایكی ده‌بیستێت.

كچه‌كه‌ ویستی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌شداری بكات و خه‌ڵاتی یه‌كه‌مین به‌رێته‌وه‌ كه‌ یه‌ك ملیۆن روپیه‌ی ئیندۆنیزییه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ ده‌بیستێت .

و:كێوان

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure