چاكبوونه‌وه‌ی ژنێك كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1795‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ شاری شه‌نگه‌های یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاره‌سه‌ركرا، كه‌ ئه‌ویش ژنێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵ كه‌ تووشی هه‌وكردنێكی سییه‌كانی نائاسایی ببوو به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌.


ژنه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆربوو له‌ شاری ووهان ده‌ژیا كه‌ ئه‌و شاره‌بوو ڤایرۆسه‌كه‌ تیایدا سه‌ریهه‌ڵدا، پاش ئه‌وه‌ی گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری شه‌نگه‌های و چه‌ند رۆژێك له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ كرا و دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ له‌شیدا نه‌ماوه‌یه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

لێژنه‌ی ته‌ندروستی چینی نه‌ته‌وه‌ییی رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 1287 كه‌س و 41 حاڵه‌تی مردنیش به‌هۆیه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.


و:كێوان

پێداچوونەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure