خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر بۆ جه‌سته‌ به‌ سووده‌ یان زیانی هه‌یه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 269‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ چه‌ند ساڵی دواییدا هه‌مووكات ده‌بیستین و ئامۆژگاری ده‌كرێین،  خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌رێژه‌ی زۆر و لانیكه‌م 8 په‌رداخ له‌ رۆژدا بۆ جه‌سته‌ پێویسته‌ و ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ تینووبوون بكه‌ین ئاو بخۆینه‌وه‌، به‌ڵام ئایا خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر به‌ سووده‌ یا زیان ده‌گه‌یه‌نێته‌ جه‌سته‌؟


توێژینه‌وه‌كان ده‌ریخستوو، خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی كه‌م خواردنه‌وه‌ی زیانبه‌خشه‌ و  نه‌ته‌نیا سوودی نییه‌ ته‌نانه‌ت كوشه‌نده‌شه‌.

رێژه‌ی ئاوی زۆر زیان به‌ گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و گورچیله‌كان ناتوانن كونتڕۆڵی ئاستی خوێ  بكه‌ن. هه‌روه‌ها رێژه‌ی زۆری ئاو له‌ جه‌سته‌دا ده‌بێته‌ هۆی "هیپۆناترمی" یان دابه‌زینی رێژه‌ی یۆنی سۆدیۆم له‌ خوێندا كه‌ ده‌بێته‌هۆی گیرانی ماسولكه‌كان، سه‌رله‌گێژه‌وه‌ هاتن، سه‌ر ئێشه‌، دڵبه‌یەكدا هاتن و كۆما.

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure