ره‌گه‌زی منداڵ له‌ هه‌فته‌ی چه‌نده‌می دووگیانیدا ده‌رده‌كه‌وێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2223‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌ زه‌مه‌نی كۆندا تاكاتی له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌ ره‌گه‌زه‌كه‌ی نه‌ده‌زانرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ره‌گه‌زی كۆرپه‌له‌ له‌ خێراترین كاتدا و زۆر به‌وردی ئاشكرا ده‌بێت.


به‌ڵام بۆ لێكدانه‌وه‌ی باشتر  و بێ هه‌ڵه‌ ده‌بێت  سۆنه‌ر له‌ كاتی گونجدا ئه‌نجام بدرێت.

باشترین كات بۆ  ئه‌نجامی سۆنه‌ر و دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ كه‌یه‌؟

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی سه‌ره‌تایی دووگیانی ئه‌ندام دره‌كی و ناوه‌كی هاوشێوه‌ یه‌كن و ره‌گه‌زی منداڵ له‌م كاته‌دا دیاری ناكرێت و به‌ گشتی كۆ ئه‌ندامی زاوزێی كۆرپه‌له‌ی كۆڕ له‌ هه‌فته‌ی ده‌یه‌مدا كامڵ ده‌بێت و كۆ ئه‌ندامی زاوزیێ كۆرپه‌له‌ی كچ له‌ هه‌فته‌ی 12وه‌ كامڵ ده‌بێت، به‌ڵام بۆ دووربوون له‌ هه‌ڵه‌ باشتر وایه‌ له‌ هه‌فته‌ی 14 دا سۆنه‌ر ئه‌نجام بدرێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure