ژنێكى 80 ساڵان عاشقى كوڕێكى 35 ساڵ ده‌بێت و هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6489‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د  


ئه‌یرس جونزی بریتانی ئه‌و خانمه‌ 80 ساڵانه‌یە کە ئاشقی كوڕێكی 35 ساڵانی میسری بووە، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی میسری ده‌ڵێت: "له‌ فه‌یسبووكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئاشنا بووم و دوای بۆ دیدار چوومه‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر".


ئه‌م خانمه‌ خانه‌نشینه‌ بریتانییه‌ ده‌ڵێت: "بڕیارماندا له‌ قاهیره‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ین، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی من به‌ڵگه‌ و ناسنامه‌ی پێویستم پێ نه‌بوو، نه‌مانتوانی هاوسه‌رگیری بكه‌ین".

ئایرس ده‌شڵێت: "من هه‌مووكات هه‌وڵمداوه‌ هاوكاری كه‌سانی دیكه‌ بكه‌م و خۆشحاڵیان كه‌م، ئێستاش ده‌مه‌وێت پێش مردنه‌كه‌م خۆم خۆشحاڵ بكه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌یدا خۆشم ده‌وێت، هاوسه‌رگیری بكه‌م،  من هه‌مووكات خانمێكی یاخی بووم و ئه‌م كوڕه‌ بۆ من باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌، هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌كه‌شم رازینین".

ئه‌و خانمه‌ بریتانیه‌ ده‌ڵێت: "كاتێك باڵا به‌رزه‌كه‌ی محه‌مه‌دم بینی و زۆر خۆشحاڵبووم، ئه‌و بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌ی بریتانی، یان بۆ پاره‌ و سامان هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ناكات، جگه‌ له‌ مووچەی خانه‌نشینی هیچ سامانێك نیه‌،  ئه‌و به‌ڕاستی منی خۆش ده‌وێت، من دووباره‌ بوومه‌ته‌وه‌ به‌ كچێكی گه‌نج و پڕ وزه‌".

پ: ئا.ح





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure