تەمەنی 18 ساڵە و سامانەكەی 5 ملیۆن دۆلارە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 666‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
جوش ریچاردز، كەنجێكی كەنەدیی تەمەن 18 ساڵانە و ماوەی 3 ساڵە وەك هەر كەسێكی ئاسایی لە رێگەی تیك تۆك-ەوە ڤیدیۆكانی بڵاودەكاتەوە.


جوش، یەكەمجار لە ڤیدیۆیەكدا لەگەڵ خوشكەكەی دەركەوت و دواتر لەگەڵ هاوڕێكانی ڤیدیۆی تۆمار دەكرد. ڤیدیۆكانی زۆربەیان دیمەنی پێكەنیناوی و هەندێكیشیان پارچە مۆسیقا و بابەتگەلی تر بوون.
لە هاوینی ساڵی 2016دا ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی گەیشتنە 26 هەزار كەس و لە ئێستایشدا 11.4  ملیۆن فۆڵۆوەری لە تیك تۆك  و 2.9  ملیۆن فۆڵۆوەری لە ئینستاگرام هەیە.
لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانیەوە جوش داهاتێكی زۆر بۆخۆی پەیدا دەكات، بۆیە بە پاشای تیك تۆك ناسراوە و هەر بەهۆی تیك تۆك-یشەوە چووەتە بواری نواندنەوە و سامانەكەی گەیشتووەتە 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی. 
پ: ل. م

ب: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure