ئه‌م خواردنانه‌ وه‌ك ئازار شكێن هێورت ده‌كه‌نه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3293‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
پسپۆران ده‌ڵێن، هه‌رچه‌ند خواردنه‌ شیرینه‌كان له‌ مرۆڤدا هه‌ستی هێوربوونه‌وه‌ و ئارامی دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام خواردنی له‌راده‌به‌دەری شیرینی و شیرینیه‌ ناسروشتییه‌كان مێشك هۆگر و ئالووده‌ی خۆی ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی پێویست نه‌یانخۆی تووشی خه‌مۆكی ده‌بێت.

پسپۆڕان هه‌روه‌ها ده‌ڵین: باشتر وایه‌ له‌ كاتی بێتاقه‌تی و دڵه‌راوكێیدا جگه‌ له‌ شیرینی به‌ رێژه‌ی كه‌م ئه‌و خواردنانه‌ بخۆن كه‌ به‌هۆی پێكهاته‌ ته‌ندروسته‌كه‌یان،  هۆرمۆنی شادی دروستده‌كه‌ن،  ئاسووده‌یت پێده‌به‌خشن و له‌ خه‌مۆكی دوورت ده‌خه‌نه‌، ئه‌و خوارنانه‌ بریتیتن له‌:
 
١- ماست و دۆ 
٢- تۆوی گوڵه‌به‌رۆژه‌، چه‌ره‌سات و دانه‌ویڵه‌ پاكنه‌كراوه‌كان
٣- ماسییه‌ چه‌وره‌كان
٥- سپیناخ، ته‌ماته‌، ئەڤوكادۆ و مۆز
٦- زه‌عفه‌ران، هه‌نگوین
٧- قه‌ل و مریشك
-٨ شوكڵاته‌ى تاڵ

پ: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure