پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2631‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
ئه‌مڕۆ هه‌ست به‌ گه‌شبینى ده‌كه‌یت و هه‌موو ئه‌و رووداوه‌ ناخۆشانه‌ى ساڵى رابوردوو به‌سه‌رت هاتن تێده‌په‌ڕێنیت.

گا
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌یت و پلانى كاركردنت داده‌نێیت، له‌داهاتوودا ئه‌و هه‌وڵه‌ت به‌رهه‌مى ده‌بێت.

دووانه‌
هه‌وڵبده‌ هاوسه‌نگى نێوان خه‌رجییه‌كانت و پاشه‌كه‌وتكردنت رابگریت، به‌دواى كارێكى تردا ده‌گه‌ڕێیت بۆئه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتت زیاد بكه‌ت و له‌وانه‌یه‌ به‌خت یاوه‌رت بێت.

قرژاڵ
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌لى نوێت بۆ رێكده‌كه‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتنى سوودى مادى زیاتر، زیاتر خۆت ماندوو بكه‌ و ئه‌و هه‌له‌ بقۆزه‌ره‌وه‌.

  شێر
ئه‌مڕۆ رۆژه‌كه‌ت خۆشده‌بێت و له‌شوێنى كاره‌كه‌ت به‌گرنگى لێت ده‌ڕوانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ زیاتر هه‌وڵبده‌یت و په‌ره‌ به‌ تواناكانت بده‌یت.

فه‌ریك
ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌ هه‌موو شتێك هه‌ڵبێیت و ته‌نیا گرنگى به‌خۆت بده‌یت، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵى ئه‌وه‌ مه‌ده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌كۆتایدا پاداشتى ماندووبوونه‌كانت وه‌رده‌گریت و هیچ شتێكت ون نابێت.

ته‌رازوو
له‌ قسه‌ و قسه‌ڵۆكى سه‌ر كاره‌كه‌ت خۆت به‌دوور بگره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ى زۆرت بۆ دروستده‌كات، قسه‌كردن له‌سه‌ر كار له‌ كێشه‌ زیاتر هیچ شتێكى ترت بۆناهێنێت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت دۆخه‌كه‌ ئارام و ئاسایى ده‌بێت، پێویسته‌ ئاگادارى پاره‌كانت بیت و ده‌ستبڵاو نه‌بیت، ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌رى دوێنێ ده‌بێت نه‌ كه‌متر نه‌ زیاتر هیچ شتێكى نوێ روونادات.

كه‌وان
نه‌رمونیانى له‌سه‌ر كار باشترین شته‌ كه‌ به‌خێرایى كه‌سێك ده‌بات به‌ره‌وپێش و  ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ ئامانجه‌كانى، له‌رووى سۆزادرییه‌وه‌ چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ تا گرفته‌كانت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ته‌كه‌ت و چاره‌سه‌ریان نامێنێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دانیشه‌ و به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى نێوانتان بكه‌ن.

گیسك
ساویلكه‌ و گێل مه‌به‌ و دڵت باشبێت به‌ڵام سنورێكى بۆدابنێ، هیچ كار و یارمه‌تییه‌كى بێبه‌رامبه‌ر بۆكه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ شایه‌نى نه‌بێت، مه‌هێڵه‌ فشار و كاره‌كانى سه‌رشانت چۆكت پێدابده‌ن، كاره‌ قورس و ئاڵۆزه‌كانت پشتگوێ مه‌خه‌ بۆ دواتر و كاره‌كه‌ت مه‌خه‌ره‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ پێویسته‌ ئاماده‌كارى بكه‌یت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانت، دیپلۆماسییه‌ت و قسه‌ى شیرین سه‌رنجى چوارده‌وره‌كه‌ت راده‌كێشێت و واتلێده‌كات راوبۆچوونه‌كانت په‌سه‌ندبن له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت.

نه‌هه‌نگ
پێویسته‌ زیاتر ئه‌رێنییانه‌ له‌ داهاتوو بڕوانیت و هه‌موو بیركردنه‌وه‌ ره‌شبینانه‌كانت بگۆڕیت بۆ بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنى و پڕ له‌ هیوا و ژیان، كۆمه‌ڵێك چانسى نوێت دێته‌ڕێ و ده‌توانیت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت په‌یوه‌ندى به‌سوودى نوێ دروستبكه‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال       
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure